کۆلێژی پەروەردە بە بەردی بناغەی سەرەکی دادەنرێت کە زانکۆی چەرمووی لەسەر بنیات نراوە. سەرەتا و لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک یەکێک لە کۆلیجەکانی زانکۆی دایک (زانکۆی سلێمانی) لە چەمچەماڵ دامەزراوە. لە بنەڕەتدا لە چوار بەشی زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، دەروونناسی، زانستی سیاسی پێکهاتووە. دوای دامەزراندنی زانکۆی چەرموو لە چەمچەمال لە ساڵی ٢٠١٤، کۆلێژی پەروەردە وەک کۆلیجێکی پێشەکەوتوو و گەشەکردوو لەڕووی چەندایەتیی و چۆنایەتیی بیناو ستافی ئەکادیمیی و خوێندکاران، بوو بە پێکهاتەیەکی گرنگی ئەم زانکۆ نوێەیە و لەسەر ڕێچکەی پەروەردەکردن بەردەوام بوو. ئێستا لەم کۆلێژە سەرەڕای خوێندنی بەرایی لە هەر پێنج بەشی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، پەروەردەی تایبەت، و زانستی گشتییەکان، خوێندنی باڵایش پێشکەش خوایاران دەکرێت. ئەم کۆلیژە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٦، بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە لە دابینکردنی پەروەردەکاری بەجۆش و لێهاتوو لە ڕووی زانستیی و شارەزاییەوە بۆ پەیمانگا و قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
پەیامی ڕاگر
ووتهی ڕاگری كۆلێج:
پ
دەمانەویت ببینە چرایەکی باشی پەروەردەیی و داهێنان، تایبەتمەند بە سەرپێخستنی ئەزموونێکی فێرکاری نوێخواز کە بە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی ناوچەیی و نیشتیمانی موتوربە بووبێت. ڕوانینمان وایە کە ئەم کۆلێژە وەک ناوەندێکی فێرکاریی بگەیەنینە ئاستێک کە دەرچووانی سەردەمیانە و بەتوانا بن لە ڕووی ئەکادیمیەوە و سەرکردەی ناوچەیی بن لە تێگەیشتنی قووڵ لە پەیکەری کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی ناوازەی کوردستان. کۆلێژی پەروەردە لە چەمچەماڵ خۆی وەک پێیشەنگێک بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی دەبینێت و هیواخوازە بەشداربێت لە پێشخستنی بواری پەروەردە و هاوسەنگی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان.
ئەرکی ئێمە ڕەگ و ڕیشەی لە پابەندبوونەماندیە بە بەرزکردنەوەی کوالیتی پەروەردە لە سەرانسەری ناوچەکەدا لە ڕێگەی تەیارکردنی پەروەردەکارانەوە بە زانیاری تایبەتمەند، هۆشیاریی کولتووری، و شارەزایی پێداگۆژی کە پێویستن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەمەچەشنەکانی سیستەمی پەروەردەیی کوردستان. ئێمە ژینگەیەک فەراهەم دەکەین کە فرەچەشنی دانیشتوانی ناوچەکە لەخۆبگرێت، دڵنیابێت لەوەی کە پەروەردەکاران بە باشی ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییە کولتووری و زمانەوانییە جیاوازەکانی خوێندکاران. لە ڕێگەی مەنهەجێکەوە کە هەردوو شێوازی وانەوتنەوەی تەقلیدی و داهێنەرانە تێکەڵ دەکات، کۆلێژمان ساڵ دوای ساڵ کادێرانێک پێدەگەیەنێت کە توانای بەشداری کردنیان لە باشترکردنی پرۆسەی خوێندن لە کوردستان هەبێت. ئەم ئەرکە بۆ دەرەوەی هۆڵەکانی خویندنیش درێژدەبێتەوە و جەخت لەسەر بەشداریکردن و هاوکاری کۆمەڵگا دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیی و درێژخایەنەکانی.