کۆلێژی زانست کۆمەڵگەیەکی ئەکادیمی و دینامیکییە لە بواری زانستی سروشتییەکاندا و لە پێنج بەشی زانستی کە بریتین لە (زانستی تاقیگەی پزیشکی، کیمیای دەرمانسازی، فیزیا، کۆمپیوتەر، و کیمیا) پێکدێت. خوێندکاران بۆ ماوەی چوار ساڵ یان هەشت وەرز لە خوێندن بەردەوام دەبن، بۆ بەدەستهێنانی 240 کرێدت کە بە پشتبەستن بە قەبارەو چالاکی زانستی و کاتی تەرخانکراو لە لایەن خوێندکارانەوە داڕێژراون، لە ماوەی خوێندندا زانیاری زانستی لە هەردوو فۆڕمی ڕاستەوخۆ (بەرکەوتن) و نا ڕاستەوخۆ بە خوێندکاران دەدرێت. بە درێژایی بونیان لە پرۆسەی خوێندندا، خوێندکاران دەوڵەمەند دەکرێن بە مەعریفەی زانستی و کارایی زانستی گشتگیر بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا دوای دەرچوونیان لە زانکۆ.
پەیامی ڕاگر
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە سڵاوێکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و خوێندکارەکانمان دەکەم. وەک ڕاگری کۆلێژی زانست، شانازی دەکەم و مایەی شانازیمە کە ئەندامێکم لە کۆمەڵگەیەک لە کەسانی دڵسۆز کە پابەندن بە باشترین لە بواری زانست و پەروەردە و توێژینەوە و پەرەپێدانی پیشەیی. ڕێگای سەرکەوتن هەمیشە پڕە لە هەوراز و نشێو و ئاسان نیە. بۆ ئەوەی زانست سوودی هەبێت و چێژ لە دەستکەوتەکانمان وەربگرین، پێویستە بەربەست و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین. ئاشکرایە کە ئاڵنگارییەکان هەمیشە نەخوازراو نین بەڵکو دەکرێت ببنە بوارێک بۆ چارەسەری داهێنەرانە. لێرەدا دەمەوێت ئەوەتان بیر بخەمەوە کە زانین و فێربوون لە ژیانماندا چەندە گرنگن بۆ بەرپێشچونی کۆمەڵگاو گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت " يرفع الله الذين آمنوا منكم والذين أوتوا العلم درجات ".
کۆلێژی زانست پابەندە بە بوون بە ناوەندێکی نیشتمانی پەروەردە و توێژینەوە و دەرفەت و سەرکردایەتی، بۆ بەهێزکردنی مەعریفەی زانستی. هه روه ها هه وڵ ده ده ین گه شه بکه ین بۆ ده زگایه کی دڵخوازی خوێندکاران لە گشت باکگراونده کان و له هه موو گۆشه یه کی هه ڕێمی کوردستان و عێراقه وه. ئێمە کۆمەڵگەیەکی هەمەچەشنی زانستین کە پێشکەوتنی ئەکادیمی و پێداگۆجی لە بەرچاو دەگرین بۆ پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی وەڵامدەرەوە و گشتگیر و کە هەرێمەکەمان بەرەوپێش ببات و خوێندکارەکانمان ئامادە دەکات بۆ گەشەکردن لە شوێنی کار و کۆمەڵگاکانیان. جگە لەوەش کۆلێژەکەمان هەوڵدەدات خۆی پەیوەست بکات بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ببێتە بنکەیەکی توێژینەوە کە ڕەچاوی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بکات.
ئەرکی ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی پەرەپێدانی نەوەی داهاتووی سەرکردەکان و خاوەن بەهرەی لێهاتوو ە لە چوارچێوەی بواری زانستی سروشتی و کارپێکراودا، بۆ پێشخستنی توانای زانستی لە وڵاتدا. هەروەها هەوڵدەدەین کە ئیلهامبەخشبین بۆخوێندکارانمان لە ڕێگەی دابین کردنی ژینگەی فێربوونی لەبار بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان لەسەر ئاستی کەسی و پیشەیی. ئێمە هەوڵدەدەین ئەمە بەدی بهێنین بە پێشکەشکردنی پرۆگرامی ئەکادیمی کوالیتی بەرز کە توانای زانستی بۆ خوێندکاران دابین دەکات بۆ پڕکردنەوەی دەرفەتە جۆراوجۆرەکان لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەییدا، بە کارایی بەرز و ئەزموونی پیشەیی.