كۆلێژی كار
· كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كۆلێژی كار
كۆلێژی كار له ئێستادا له سێ به‌شی زانستی پێك دێت ئه‌وانیش ( كارگێڕی كار، ژمێریاری ، كارگێڕی نه‌وت و گاز و ووزه ) خوێندن له‌م به‌شانه به‌شێوه‌ی سیستمی بۆڵۆنیا پرۆسێسه . جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ستافی وانه ووتنه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران ده‌كات . له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی پردی په‌یوه‌ندی پته‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئامانج دار و دروستكردنی كه‌سی به توانا له بوره جیاوازه‌كاندا ، به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی زانستی هه‌ر به‌شێك .
پەیامی ڕاگر
كۆلیژی كار وه‌یه‌كێك له گرنگترین كۆلێژه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ساڵانێكه به به‌رده‌وامی هو به پاڵپشتی ستافێكی ئهكادیمهی به توانا خزمه‌ت به بواری خوێندنی باڵا ده‌كات و به‌رده‌وامه له پێگه‌یاندنی مرۆڤی به‌هره‌مه‌ند و پڕ زانیاری له بویارهكانی كارگێڕیدا وه پێشكه‌شكردنی به كوردستان و بازاڕی كار كه ئه‌م لایهنیهش له دیارترین بواره‌كانی ژیانه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا . له‌و ڕوانگه‌یه‌وه به ئه‌ركی خۆمان زانیوه باشترین ژینگه‌ی زانستی ته‌ندروست بۆ خوێندكارانمان بڕه‌خسێنین ئه‌وه‌ش به‌ده‌رخستن و خستنه كاری به‌هره و تواناكانی سه‌رجه‌م ئه‌و ستافه‌ی كه كۆلێژی كاری لێپێكهاتووه تا بتوانین پێكه‌وه له ژێر سایه‌ی كۆلێژێكی پێشه‌نگ و سه‌رده‌میانی خزمه‌ت به بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ژمێریاری و به‌ڕێوه‌بردنی ووزه و سه‌جه‌م لایه‌نه كارگێڕییه‌كانی ئابوورییه‌كانی تر له ئاینده‌دا . له ئێستادا كۆلێژی كار له سێ به‌شی جیاوازدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس دهبهخشیضت ژمێریاری كارگێڕی كار كارگێڕی نه‌وت و گاز و ووزه له و پسپۆریانهشدا چه‌ندین خولی ده‌رچوونی پێگه‌یاندووه كه له ئێستادا له بواره جیاوازه‌كاندا خزمه‌ت ئه‌كه‌ن ئه سهسرهرای ئه‌وه‌ی كه كۆلێژی كار خاوه‌نی چه‌ندین توێژه‌ری به‌هره‌مه‌نده و ساڵانه به پێی پسپۆڕیه جیاوازه‌كان بهۆ به‌رزكردنوه‌ی ئاستی زانكۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له ڕووی زانستی و چه‌ندین توێژه‌ری ئاست به‌رز پیضشكهش ده‌كه‌ن به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی كاری ئه‌مرۆی ناوچه‌كه و جیهان به‌ته‌واوی ئاوێته بووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌م كۆلێژه‌دا . ئه‌مه وا ئه‌خوازێت هه‌موو تواناكان بخه‌ینه كار بۆ به‌رده‌وام كاركردن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كۆلێژ‌و
له به‌رچاوگرتنی لایه‌نی زانستی پرۆگرامه‌كانی به‌شه‌كان و ئه‌نجام دانی گۆرانكاری تیایاندا له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كاندا . له‌م پێناوه‌شدا ته‌واوی تواناكان خراوه‌ته كار
له كۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین ئێمه له‌م كۆلێژه به‌شێوه‌ی یه‌ك تیم كارده‌كه‌ین و ئاسۆی ڕوونمان لێ دیاره و به‌سه‌ركه‌وتووی هه‌نگاو ده‌نیین . ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بۆ هه‌ر ئامانجێك سه‌ردان ماڵپه‌ری كۆلێژی كارتان كردووه زۆر به‌گه‌رم به‌خێرهاتنتان ئه‌كه‌ین

دیدگا
دیدگای کۆلێج: په‌یامان په‌روه‌رده كردن و پێگه‌یاندنی كادری پیشه‌ی و ئه‌كادیمییه بۆ كۆمه‌ڵگه ، هه‌روه‌ها بواره‌كانی تری وه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی و پرۆژه‌ی زانستی و لێكۆڵینه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی سالانه له‌سه‌ر ئه بابه‌تانه‌ی كه جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ن ، كه چاوه‌ڕێده‌كرێت زانكۆ به‌شدار بێت له دۆزینه‌وه و پێشنیاركردنی رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان . لایه‌نێكی تر بریتیه له هه‌ماهه‌نگی ئه‌م كۆلێژه له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه فه‌رمییانه‌ی كه ئامانجمانه كادری ناوه‌ندییان بۆ پێگه‌یه‌نین له بواره‌كانی كارگێڕی و ژمێركاریدا . مامۆستا‌و ستافی كارگێڕی ئه‌م كۆلێژه به‌شدار ده‌بن له هه‌موو ئه‌و سیمینار و كۆڕبه‌ند و ڕاهێنانه‌ی كه ڕۆڵ ده‌بینین له بواری ( بونیادنانی تواناكان ) بۆ پێشخستنی زانكۆ و كۆمه‌ڵگاكه‌مان .
ئامانج
ئامانجی کۆلێج: په‌یامان په‌روه‌رده كردن و پێگه‌یاندنی كادری پیشه‌ی و ئه‌كادیمییه بۆ كۆمه‌ڵگه ، هه‌روه‌ها بواره‌كانی تری وه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی و پرۆژه‌ی زانستی و لێكۆڵینه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی سالانه له‌سه‌ر ئه بابه‌تانه‌ی كه جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ن ، كه چاوه‌ڕێده‌كرێت زانكۆ به‌شدار بێت له دۆزینه‌وه و پێشنیاركردنی رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان . لایه‌نێكی تر بریتیه له هه‌ماهه‌نگی ئه‌م كۆلێژه له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه فه‌رمییانه‌ی كه ئامانجمانه كادری ناوه‌ندییان بۆ پێگه‌یه‌نین له بواره‌كانی كارگێڕی و ژمێركاریدا . مامۆستا‌و ستافی كارگێڕی ئه‌م كۆلێژه به‌شدار ده‌بن له هه‌موو ئه‌و سیمینار و كۆڕبه‌ند و ڕاهێنانه‌ی كه ڕۆڵ ده‌بینین له بواری ( بونیادنانی تواناكان ) بۆ پێشخستنی زانكۆ و كۆمه‌ڵگاكه‌مان .